ئەژین غەفار
بەڕێوبەری گەشتوگوزاری ڕواندز بە زاری کرمانجی ڕایگەیاند: پێشبینی دەکەین دوای بارینی بەفر، ڕێژەی گەشتیاران زیاتر ببێت.
پارێز یوسف سۆفی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕواندز بە زاری کرمانجی گووت: لە پاڵ هەوارگەی گەشتیار کۆڕەک، ئەمساڵ هۆتێل ڕادیسۆنیش شوێنێکی سەرنجڕاکێشی گەشتیارییە بۆیە گەشتیاران ڕوو لە زیاد بوون دەکەن.
گووتیشی: هۆتێل ڕادیسۆن بڕاندێکی هۆتێل و میوانداری جیهانییە کە ساڵی ۲۰۲٤ لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرایەوە.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد: زیادبوونی ڕێژەی گەشتیاران و سەردانیکەران دەگەڕێتەوە بۆ سەقامگیری کوردستان و چاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان. هۆتێل ڕادیسۆن لە سەرانسەری دونیا لقیان هەیە و لە ئەوڕوپا، ئاسیا، ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕاندەکانی گروپی هۆتێل بەڕێوە دەبەن.
































































