وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە – ئادار عبداللە
هەڵبژاردنی پسپۆڕی گونجاوی کۆلێژ بڕیارێکی سەرەکییە کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ڕێڕەوی پیشەی مرۆڤ و داهاتووی دارایی هەیە.
ماڵپەری جیهانی : Research.com بەشی کۆمپیوتەر بە یەکێک لە گرنگ ترین و باوترین بەشەکانی خوێندن دادەنێت بەهۆی فراوانی و مەودای کارکردن تێیدا لە کاتێکدا هەڵبژاردنی پسپۆڕی گونجاو لە کۆلێژ بڕیارێکی سەرەکییە کە کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ڕێڕەوی پیشەی مرۆڤ و داهاتووی دارایی هەیە. داهاتووی بەهێز و کاری بەردەوام لە بەشی کۆمپیوتەر سەرچاوە دەگرێت بەشی کۆمپیوتەر یەکێکە لە داواکراوترین بوارەکان لە جیهان هەموو کۆمپانیا، بانک، نەخۆشخانە، دامودەزگا حکومیەکان پێویستیان بە دەرچووی ئەو بەشە هەیە کە لە کۆتاییدا ئامادەیان دەکات بۆ ئەوەی ببنە پێشەنگ لە بوارەکانی زانستی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری.
لە هەرێمی کوردستانیش گرینگیەکی بەرچاوی هەیە بۆ بەردەوامبوون لە گەشەکردن هەروەها تا ڕادەیەک بە هۆی ئەم بەشەوە هەڕەشەی بێکاربوون کەمە واتە بە ئەگەری زۆر دوای تەواوبونی خوێندن لەو بەشە زۆرترین هەلیکار دەرەخسێن بۆ دەرچوان و لەگەڵ پەرەسەندنی بەردەوامی بازاڕی کار، دیاریکردنی باشترین پسپۆڕییەکانی کۆلێژ کە لەگەڵ توانای مووچەی بەرز و گەشەی بەهێزی کاردا هاوتەریبن

































































