زاری كرمانجی-سۆران
محەمەد مەکی عەبدوڵڵا مەعروف، ناسراو بە حاجی مەکی، ساڵی 1939 لە شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە
لە ئاستی هونەری کوردییدا، بە نواندنی شانۆیی و درامیی ناوبانگی پەیداکردووە و بە ناسناوەکانی حاجی مەکی و عەلییە فەندی ناسراوەتەوە.
ساڵی 1953، بۆ یەکەمجار لە شاری کەرکوک، چووەتە سەر تەختەی شانۆ و لە شانۆیی “پێکەنین بەبێ یاسا” رۆڵیگێڕاوە، پاشان ساڵی 1958، گرووپی هونەری خەباتی دامەزراندووە و لە شەستەکاندا فیلمی “نێرگز بوکی کوردستانە”ـی ئامادەکردووە، کە ساڵی 1991، وەکو یەکەمین فیلمی سینەمایی کوردی، لە سینەماکان نمایشکراوە
دیارترین بەرهەمەکانی:
پێکەنین بەبێ یاسا
باوەژن خوا بناسە
جام کە پڕ بوو لێی دەڕژێ
ژن بە ژن
ڕێکەوتی 18ـی کانوونی یەکەمی 2015، لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی، بەخاک سپێردراوە.

































































