زاری كرمانجی-سۆران
پسپۆرانی بواری خۆراك گرینگترین سوودەكانی جەرجیر بۆ جەستەی مرۆڤ دەخەنەڕوو.
1-خواردنی ئەم سەوزەیە دەبێتە هۆی پاراستنتی تەندروستی ئێسك و جومگەكان.
2- هۆكاری بەهێزكردنی بیناییە چونكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی.
3-یارمەتی دەر دەبێت بۆ كردنە دەرەوەی ژەهرە كۆبوەوەكانی ناو جەستە.
4-خواردنی ئەم سەوزەیە تەندروستی كۆئەندامی هەناسە دەپارێزێت و ڕێگر دەبێت لە توشبون بە هەوكردن.
5-دەوڵەمەندە بە بڕێكی زۆر ڤیتامین و پێكهاتە بە سودەكان بۆ جەستە لەبەر ئەوە كاتێك ئافرەتی دووگیان ئەم سەوزەیە بخوات ئەوە سودی دەبێت بۆ خۆی و كۆرپەلەكەی ناوسكی.
6-مادە دژە ئۆكسێنەرەكان و پۆتاسیۆم لە پێكهاتەیدا زۆرە ئەمەش بۆ تەندروستی دڵ زۆر بەسودە.
7- ئەو كەسانەی واز لەكێشانی جگەرە دەهێنن دەتوانن سود لە خواردنی ئەم جۆرە سەوزەیە ببینن ،بۆ پاككردنەوەی خوێن و كردنە دەرەوەی ژەهری ناو جەستە.
































































