زاری کرمانجی :
هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامن بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان وەک خاوەن زۆرترین کورسی پەرلەمان.
دواین کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پیرمام بەڕێوەچوو، زاری کرمانجی وردەکاری بڵاو دەکاتەوە .
سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:” دوای کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتیی دەرفەتێکی باش ھاتووەتە پێش بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ، بەداخەوە دوای زیاتر لە ساڵێک تا ئێستا کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێکنەھاتووە.
بە گووتەی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، نێردە دیبلۆماسییەکان جەخت لە پێکھێنانی کابینەیەکی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە، چونکە لەگەڵ پێکھێنانی کابینەی نوێ ژمارەیەک پرۆژەی چاکسازی ئابووری و سەربازی دەبێت، بەتایبەتی کە ھەندێک لە وڵاتان ھاوکارن لە یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە.
سەفین دزەیی گوتیشی: دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لەنێوان پارتی و یەکێتیی، دەرفەتێکی باش لە پێشە بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ.

































































