زاری کرمانجی :
لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا بە واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەسەر داهاتی شارەوانی و ئاو، گوژمەی زیاتر لە ملیارێک و ٢٦٤ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری خەرج دەکرێت، وەک درێژکردنەوەی تۆڕەکانی ئاو و دروستکردنی شۆستە و قیڕتاوکردنی شەقام و دابینکردنی سووتەمەنی و کەلوپەل و چەند پرۆژەیەکی دیکە لە سنووری شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان. ئەو گوژمەیە بەپێی یاسا و ڕێنمایییەکانی دارایی تایبەت بە داهات بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان خەرج دەکرێت.
بەشی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە چوارچێوەی ئەو پرۆژانە دابینکردنی بۆری بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆرانە .
پرۆژەکانیش هەر وەکوو فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە ئەمانەن :
- پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکی تاڤگە و بانوان لە سنووری شارەوانیی دووکان.
- دروستکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆیی لە سنووری شارەوانیی گردەسین.
- دروستکردنی سیاج بۆ تانکی بەرزی کۆنکرێتی لە گەڕەکەکانی ئیمام محەممەد و باوەشاوار لە کفری.
- دابینکردنی ستارتەر و چاککردنەوەی ستارتەر بۆ بیرەکانی فەرمانگەی ئاوی شۆڕش.
- چاککردنەوەی محاویلەی پرۆژەی ئاوی خاس/33KV/100MVA لە ڕاپەڕین.
- درێژکردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ کەرتی 48 لە بەحرکە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر.
- درێژکردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەکی نزیک کۆماری گردی قالینجاغا و تێکەڵکردنەوەی لەگەڵ بیری نوێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.
- دروستکردنی شۆستە بۆ گەڕەکەکانی شارۆچکەی ئەڵڵایی.
- قیڕتاوکردنی شەقامەکانی چوار گەڕەکی شارۆچکەی ئەڵڵایی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی.
- کڕینی کەرەستە و گازوایل بە مەبەستی بەرهەمێنانی تێکەڵەی ئەسفەلتی بۆ چاککردنەوەی چاڵ و شکستی شەقامەکانی هەولێر.
- جێبەجێکردنی پرۆژە لە گوندی پشتا گرێ- زاوێتە.
- چاککردنەوەی بۆریی سەرەکی پرۆژەی ئیفراز٣ لە شاری هەولێر.
- دابینکردنی بۆری بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران.
- کڕینی بۆری و کەلوپەل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر.
- گۆڕین و دابەزاندنی ئاستی بۆری لە گەڕەکی مامۆستایان لە هەولێر.
- درێژکردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەکی فەرمانبەران لە هەولێر.