مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ئەمەریكا، دوابەدوای هێرشە ئاسمانییە بەرفراوانەكانی وڵاتەكەی بۆ سەر حەشارگەكانی داعش لە ناو خاكی سووریا ڕاگەیاند “ئێمە بە وردی هەموو ئامانجێكمان پێكا،”
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ شەممە 20ـى 12ـى 2025، لە وتارێكدا بۆ لایەنگرانی لە كارۆلینای باكوور جەختی لەوە كردەوە “ئەو ئۆپەراسیۆنە كە ناوی كۆدی “چاوی شاهین”ی لێنراوە، سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێناوە و بە وردی چەند ئامانجێكمان پێكا،”
ترەمپ جەخت لەوەش دەكاتەوە كە هەر كەس و لایەنێك هێرش بكاتە سەر ئەمریكییەكان بە توندی لێی دەدەن و كە پێشتر گورزی وای بەرنەكەوتبێت و دەشڵێت “لە ١٠ مانگدا كۆتاییم بە ٨ جەنگ هێنا، هەڕەشەی ئەتۆمیی ئێرانم تێكشكاند و كۆتاییم بە جەنگی غەززە هێنا. ئێستا بۆ یەكەم جار لە سێ ساڵدا، ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستت بەدیهاتووە.”
هاوكات سوپای ئەمەریكا ڕاگەیاند “شەوی ڕابردوو، ئۆپەراسیۆنی چاوی شاهین، لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگی و هێلیكۆپتەڕی هێرشبردن و مووشەكەوە زیاتر لە 70 حەشارگە و پێگەكانی ؛داعش؛ یان لە ناوەڕاستی سووریا بە ئامانج گرتووە.”

































































