زاری کرمانجی
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق داوا له رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، پشتیوانی كۆششه‌كانی عێراق بكات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2025، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كردووه، محه‌مه‌د لامی سه‌رۆكی ده‌سته‌كه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ فرانسوا ڤالێریان سه‌رۆكی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی كۆبووه‌ته‌وه و داوای لێكردووه لقێكی رێكخراوه‌كه له به‌غدا بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری عێراق بكه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه پێشتر جێگری سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه سه‌ردانی عێراق كردووه و چاوی به‌رپرسانی عێراق كه‌وتووه. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌یش كراوه ئه‌و رێكخراوه هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه.
ساڵانه رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرت له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی وڵاتان بڵاوده‌كاته‌وه و به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌م رێكخراوه هه‌میشه عێراق له ریزی پێشه‌وه‌ی وڵاته گه‌نده‌ڵه‌كانه.































































