زاری کرمانجی
ڕاگەیاندنی زنكۆی سۆران بڵاوی كردەوە: “دوای ئەوەی زانکۆی ساپیێنزا لە ڕۆما/ئیتالیا دەرفەتێکی بە قوتابیانی زانکۆی سۆران دا، کە بە تەواوی خەرجی لە ئەستۆی ئەو وڵاتەیە (فول فەند) بچن لەوێ کۆرسێک بخوێنن.
دوای ئەوەی لیژنەیەک لە زانکۆی سۆران چاوپێکەوتنی (ئنتەرڤیو ) لەگەڵ چەند قوتابیەک ئەنجامدا، لەناویان پێنج قوتابی بەشی بایۆلۆجی بوون. لە کۆتا چاوپیکەوتن (کۆتائنتەرڤیو )لەگەڵ ستافی زانکۆی ساپیێنزا قوتابی مەڕوا محمد قادر، لە قۆناغی سێی، بەشی بایۆلۆجی زانکۆی سۆران، تاکە قوتابی بوو کە دەرچوو لە چاوپیکەوتنەکان، وەرگیرا بۆ خوێندنی کۆرسێک لە زانکۆی ناوبراو.

































































