پشتیوان كەریم -زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری به زاری كرمانجی راگهياند :” ڕۆژانە زیاتر لە 700 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری دەكەن.”
دكتۆرە مەنال مەردان كەریم ئەوەشی خستە ڕوو:” زیاتر لە 350 نەخۆش رۆژانە سەردانی حەڤدە بەشی راوێژكاری دەكەن، هاوكات 350 بۆ 400 كەسیش سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی دەكەن،”
هەروەكو دكتۆرە مەنال هێمای بۆ دەكات هاووڵاتییان له تەواوی قەزا و ناحیەكانی ئیدارەی سۆران ڕوو لە نەخۆشخانەی ئاشتی دەكەن، بەو پێیەی زۆرترین بەشەكان لە خۆ دەگرێت.