ئهمرۆ پێنجشەممە ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆکسل لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پێویستی بە بڕیارێکی ئەوروپی هەیە سەبارەت بە بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بەستووی رووسیا پێش کۆتایی ئەمساڵ.
زێلێنسکی ئهوهشی خستهڕوو، “هاوبەشەکانمان ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت تا کۆتایی ئهمساڵ بڕیارێک بدرێت”.
ناوبراو پێشتر هۆشداری دابوو کە کیێڤ ڕووبەڕووی کێشەی گهوره دەبێتەوە ئەگەر سەرکردەکانی ئەوروپا نەگەنە ڕێککەوتن لەسەر بەکارهێنانی ئەو سەروەت و سامانە بۆ دابینکردنی دارایی بۆ بهرگریی ئۆکراینا.
زێلینسكی لهبهردهم سهرۆكانی ئهوروپا ئاشكراشی كرد: ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت، کیێڤ لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2026ەوە پارەی نەختینەیی تەواو دەبێت.






























































