پشتیوان كەریم- حاجی ئۆمەران:
بەرپرسی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:”رۆژانە جموجۆڵی گەشتیاری و بازرگانی لە رێگەی دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامی هەیە و ئاسایی بۆتەوە”.
سیروان حوسێن ، بەرپرسی راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئاشكراشیكرد:” لە ئێستادا دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران خەریكی ئامادەكارییە بە مەبەستی پێشوازیكردن لەو گەشتیارە ئێرانیانەی وابڕیارە لە رۆژانی 8 تا 17 ی ئەیلول، رۆژانە نزیكەی دە تا پازدە هەزار گەشتیار روو لە هەرێمی كوردستان بكەن “.
ئەو بەرپرسەی دەروازەی ناوبراو گووتیشی:” ئەو گەشتیارانەی كە لەم بەروارە بە نیازن لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن، بە مەبەستی سەردانیكردنی شوێنە ئاینیەكانی كەربەلا و نەجەف و بەشداریكردنیانە لە چلەی ئیمام حسێن “.