زاری كرمانجی-چۆمان:
لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكراوە بە جێبەجێكردنی پرۆژەی ئاوەڕۆی لوولەیی، لە چەند گەڕەكێكی قەزای چۆمان.
موخلیس ناوەندەیی، سەرۆكی شارەوانی چۆمان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان لەژێر چاودێری ئەندازیاری سەرپەرشتیار دەست بە جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە سێ شوێنی قەزای چۆمان كرا، لەوانە گەڕەكی كۆسرەتان و بندایزان و گردمەندیل، هەروەها شەقامی ئەو شوێنانەش چاك دەكرێتەوە كە پێشتر بەهۆی نەبوونی ئاوەڕۆ تێك چوو بوون و گرفتی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست كردبوو”.
گووتیشی:” گوژمەی پرۆژەكە بریتییە لە شازدە ملیۆن و هەشت سەد هەزار دینار، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە لایەن سەرۆكایەتی شارەوانی چۆمان جێبەجێ دەكرێت.”