ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سۆران لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە کۆمەک و یارمەتییان کۆ کردووەتەوە بۆ زیان لێکەوتووانی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی سۆران بڵاوی كردەوە: ” بە مەبەستی پاڵپشتی و هاوکاری هەڵساوین بە دابین کردنی ۱۰۰ بەش، کە هەر بەشەو پێک دێت لە ۷ پارچە لە جلوبەرگی زستانە بۆ خوشک و براکانمان لە قەزای چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش. ئەو بەڕێوەبەراتییە ڕوونیشی کردەوە کە ئەو هەڵمەتەی کۆکردنەوەی یارمەتی لە ڕێگەی کەمپینی ڕێکخراوی ئاڤاشینەوە ڕاگەیاندراوە.

































































