زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕِێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر بڵاوی كردەوە: “: تیمەکانی هۆشیار کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر بەهاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی(ICRC) هەستان بە دانانی سێ تابلۆی هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی مین لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ( لەچیای هەندرێن و برادۆست و رێگای سەرکی گوندی گۆجار لەناحیەی وەرتێ) دانرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ژمارەیەکی زۆر تابلۆی هۆشیاری لەناوچە جیاکانی سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دانراون ئامانج لە دانانی تابلۆکان بۆ زیاتر هۆشیار کردنەوەی هاوڵاتیانە بۆ پاراستنیان لە مەترسییەکانی مین تەقەمەنی .

































































