ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان، بەرهەمێک بە ناوی (ئاڵای کوردستان)؛ بە هەردوو شێوەزارەکانی سۆرانی و کرمانجی لەلایەن دوو هونەرمەندی بەناوبانگی کورد بڵاو بوویەوە.
ڕێکەوتی ۲۰۲٥/۱۲/۱۷، هەردوو هونەرمەندی دیاری کورد (ئەیوب عەلی و گارەسازگار) بەرهەمێکی هونەرییان بڵاو کردەوە بە ناوی (ئاڵای کوردستان). گارەسازگار بە شێوەزاری کرمانجی گۆرانییەکە دەچڕێ و ئەیوب عەلیش بە سۆرانی. لە هەمان کات تێکستەکەش هەر لەلایەن خۆیانەوە نووسراوە.
هەردوو گۆرانیبێژی ناوبراو دوو بەرهەمی تری هونەرییان لە ڕابردوو بەیەکەوە تۆمار کردووە بە ناوەکانی (کوردم) و (نارین). بەرهەمی (ئاڵای کوردستان)ـیش بەرهەمی سێیەمییانە کە بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بڵاوکرایەوە. ئەیوب عەلی لە کەناڵی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی ڤیدۆیی یوتیوب بەرهەمەکەی بڵاو کردۆتەوە.
































































