وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە نوسراوێک بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ئاگادار کردوەتەوە، کە لێخۆشبوون بۆ سەرجەم ئەو شۆفێرانە بکرێت، کە ٦٠ ڕۆژ بەسەر ژمارە وەرگرتن بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان تێپەڕیوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، چوار شەممە، ١٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، بڵاویکردەوە لێخۆشبوون بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەردەکات، کە ژمارەی کاتییان هەیە ودوو مانگ بەسەر کڕینیاندا تێپەڕیوە و تا ئێستا ژمارەیان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان وەرنەگرتوە، بڕیاری لێخۆشبونەکە بۆ ئەو شۆفێرانەیە کە لە سبەی پێنج شەممەوە سەردانی بەڕێوبەرایەتیەکانی هاتوچۆ دەکەن تا ٣١ ئەم مانگە.
کاتێک هاوڵاتیان ئۆتۆمبێلێکی نوێ دەکڕن بە ژمارەی کاتی، دەبێت لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەکە بخرێتە سەر ناوێک و ژمارەیەکی بە پێی شاری نیشتەجێبوون بۆ وەربگیرێت، ئەگەر دوای دوو مانگ ژمارەی وەرنەگرت بۆ هەر ڕۆژێک دواکەوتن بڕی ١٠ هەزار دینار سزا دەدرێت.































































