زاری كرمانجی-دیانا
سەنتەری ڕۆشنبیری دیانا و قوتابخانەی داستانی دۆڵاڤاژێ، لە ڕۆژی ئاڵای كوردستان پڕۆژەی (شكۆی ئاڵا) ڕادەگەیەنین.
سیهاد قادر، سەرۆكی سەنتەری ڕۆشنبیری دیانا، ئامانجی پڕۆژەكە بریتییە لە كۆكردنەوەی ئەو ئاڵایانەی بەهۆی بارودۆخی كەشوهەواوە دڕاون یان ڕەنگیان كاڵبۆتەوە، ڕێگریكردن لە فڕێدانی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە شوێنە نەشیاوەكان، پاراستنی شكۆ و هەیبەتی ئاڵا وەك ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمان، ئاڵا تەنها پارچە قوماشێك نییە، ڕەنگڕێژی خوێنی شەهیدان و خەباتی گەلێكە.”.
گووتیشی: ” لە پڕۆژەی (شكۆی ئاڵا) دا بڕیارمانداوە ڕێگری بكەین لەوەی هیچ ئاڵایەكی كوردستان لە شوێنی نەشیاو بكەوێت یان بە دڕاوی لەبەر چاوان بمێنێتەوە، بە هاوكاری هەردوو ناوەندی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی (سەنتەری ڕۆشنبیری دیانا و قوتابخانەی داستانی دۆڵاڤاژێ)، هەڵمەتی كۆكردنەوەی ئاڵا بەكارهاتووەكانمان دەستپێدەكەین.
وەرن با پێكەوە نیشانی بدەین كە نەوەیەكین ڕێز لە پیرۆزییەكانی خۆمان دەگرین، لە هەر شوێنێك ئاڵایەكی كوردستانتان بینی كە ڕەنگی كاڵبۆتەوە یان دڕاوە لە ڕێگای ئەم ژمارەیە ئاگادارمان بكەنەوە ٠٧٥٠٨٢١٥٧٥٧


































































