زاری كرمانجی :
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چەند تەوەرێك كۆدەبێتەوە، یەكێك لە تەوەرەكان هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پێشێلكارییە بەردەوامەكانی سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆدەبێتەوە و تێیدا چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێ دەكات.
بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە هەروەكوو میدیا و زانیاری ئاماژەی بۆ دەكات تایبەت دەبێت بە توندوتۆڵكردنی ڕێنمایی و بەدواداچوون و لێپرسینەوە لە پێوەر و ڕێكارەكانی خۆپارێزی و مۆڵەتی پیشەكان لە پێناو پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاووڵاتییان.
هاوكات برگەی دووەمی كۆبوونەكەی ئەمڕۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت دەبێت بە هەڵوێستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پێشێلكارییە بەردەوامەكانی سەروەریی عێراق و هەرێمی كوردستان.
لە بڕگەی سێیەمدا پێشنیاری وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بۆ هەمواركردنی پەیڕەوی دایەنگەكان دەخرێتەڕوو.