ئەمڕۆ چوارشەممە, 17ـی کانوونی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماجێیز زایدەل کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری پۆڵەند لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
کونسوڵی گشتیی پۆڵەند ، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە ، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و خوێندندا.


































































