ئا/ زارى كرمانجى:
ماوه‌يه‌كه په‌تايه‌ك له نێو منداڵان بڵاو بۆته‌وه و ڕۆژانه ژماره‌يه‌ك هاوڵاتى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دايكبوون و منداڵانى سۆران ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى بۆ منداڵان.
له‌م باره‌يه‌وه د.ڕێباز باڵه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى له‌دايكبوون و منداڵانى سۆران به زارى كرمانجى ڕاگه‌ياند: ساڵانه له‌گه‌ڵ گۆرانكارى وه‌رزه‌كان ,په‌تاى وه‌رزى له نێو منداڵان بڵاو ده‌بێته‌وه و ئه‌مساڵيش به‌هۆى دواكه‌وتنى دابارين به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو ئه‌م په‌تايه بڵاو ببێته‌وه به تايبه‌ت له مانگى ڕابردوو ڕۆژانه زياتر له 200 منداڵ سه‌ردانى نه‌خۆشخانه بكات بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى كه بهشێكييان پێويستييان به خه‌واندن هه‌بوو.
به گشتى پهتايهكه زياتر ڤايرۆسىيه ده‌بووه هۆى لووت گيران و قوڕگ ئێشه‌و شه‌كه‌تى و كه‌م بوونه‌وه‌ى ئاره‌زوى خواردن,ماوه‌ى نه‌خۆشييه‌كه هه‌فته‌يه‌ك تا دوو هه‌فته كه‌چى له هه‌ندێ حاڵه‌تدا نزيكه‌ى مانگێكى دهويت بۆ چاكبوونه‌وه‌ى منداڵان.
هۆكارى دره‌نگ چابوونه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌مى به‌رگرى له‌ش به‌تايبه‌تى له منداڵانى خوار ته‌مه‌ن يه‌ك ساڵ كه پيويسته ئاگاداريان بن له تووشبوون به گه‌شكه بۆيه پێويسته ئه‌و مناڵانه‌ى ته‌مه‌نييان له نێوان شه‌ش مانگ بۆ هه‌شت ساڵيدايه و ساڵانه تووشى ئهنفلۆنز ده‌بن به پێكوته‌ى دژه ئه‌نفلۆنزا بكوترێن.هه‌روه‌ها پێدانى شله‌مه‌نى به نه‌خۆش و به‌كارهێنانى ماسك و چارهسهركردنييان له ماڵه‌وه ئه‌گه‌ر نيشانه‌كانى توند نه‌بوو.


































































