زاری كرمانجی-سۆران
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شەپۆلێكی سەرماو بەفر بارین، سنووری حاجی ئۆمەرانی گرتووەتەوەو تیمەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران دەستیان كردووە بە ڕاماڵینی بەفر و كردنەوەی ڕێگاكان.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” شەپۆلێكی ساردو بەفر بارین، سنووری قەزای چۆمانی گرتووەتەوە، تیمەكانمان دەستیان كردووە بە ڕاماڵینی بەفر لە ڕێگای سەرەكی (چۆمان-حاجی ئۆمەران)”.
داواكاریشە لە شۆفێران، لەكاتی چونیان بۆ حاجی ئۆمەران زنجیر بۆ تایەی ئۆتۆمبێلەكان ببەستن، چونكە ڕێگاكە بووەتە بەستەڵەك، بەردەوامیش خوێ بۆ ڕێگاكە بەكاردەهێنرێت بۆ ئەوەی ڕێگاكە نەبەستێت.
































































