زاری كرمانجی-سۆران :
لیژنەی ئابووری سۆران بەهۆی پابەند نەبوون بە دانانی سیستەمی غازی LPG و نەگونجانی دانانی شوێنی تانكیەكە نانەواخانەیەكی داخست.
سانع ستار، بەرپرسی لیژنەی ئابووری سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە ژێر چاودێری قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران، لە لایەن تیمی لیژنەی ئابووری سۆران نانەواخانەیەك داخرا، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنمایەكانی لیژنەی LPG و نەگونجانی دانانی شوێنی تانكەكە بۆ پاراستنی گیانی هاوشارییان”.
گووتیشی: ” چاوپۆشی لە كەس ناكەین، ئەو نانەواخانەیە بە داخراوی دەمێنێتەوە تا نەگەینە دڵنیایی تەواوەتی یان سیستەمی ئەم نانەواخانە هەڵدەوەشێتەوە و هەڵی دەگرێت، یا مەرج و ڕێنمانییەكان بە تەواوی جێ بە جێ دەكات.”