بەپێی زانیاری نێو ئەو راپۆڕتانەی لە كەناڵەكانی راگەیاندنی ئیسرئایلی بڵاو كراونەتەوە و پشتیان بە سەرچاوە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە بەستووە، جەنگی ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان لە ئان و سات دایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی تشرینی دووەمی 2025، “یەدیعۆت ئەحرۆنۆت” لە زاری بەرپرسانی ئیسرائیلەوە ئاشکرای کردووە، بەرەنگاربوونەوەی حزبوڵڵای لوبنان بووەتە شەڕێکی حەتمی، چونکە خێراتر لە جاران چالاک و بەهێزتر دەبێتەوە.
بە گوێرەی ڕۆژنامەکە، حکوومەتی ئیسرائیل، ئیدارەی ترەمپی ئاگادار کردووەتەوە کە سوپای لوبنان ئەرکی پێویستی خۆی جێبەجێ ناکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پشتیوانییەکانی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل لە بارەی ئۆپراسیۆنی فراوانی سەربازی بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنان لەم قۆناغەدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.
پێشتر ڕۆژنامەی “هیۆم”ـی ئیسرائیل بڵاوی کردبووەوە، دامەزراوەی ئەمنی ئیسرائیل، هەوڵدەدات بۆ چەند ڕۆژێک شەڕ لە لوبنان بکات، لەو ماوەیەدا توانا سەربازییەکانی حزبوڵڵا نەک تەنیا لە باشووری ئەو وڵاتە، بەڵکو لە ناوچەکانی دیکەش لەناو دەچن، لە هەمان کاتدا سەرەنجیان لەسەر بەیرووتی پایتەختیش دەبێت، گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامە ئیسرائیلیەکە، حزبوڵڵای لوبنان خەریکی بنیاتنانەوەی ژێرخانی خۆیەتی.
ئیسرائیل “هیۆم” ئاماژەی بەوەشکردووە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، باسی لە پێویستی هەنگاوەکانی ئیسرائیل لە دژی حزبوڵڵا و هەماهەنگی ئەمەریکای کردووە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی گومانەکانی ئیسرائیل لە توانای سوپای لوبنان بۆ داماڵینی حزبوڵڵا لە چەک.
باسی لەوەشکردووە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا سەرۆکی ئەمەریکا، هەوڵدەدات چارەسەرە دیپلۆماسییەکان لە لوبنان تەواو بکات پێش ئەوەی هەر ڕێوشوێنێکی یەکلاکەرەوە بگرێتەبەر.

































































