زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم، بڵاوی كردەوە: “لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ ڕێگری لە ڕاوچی و سەرپێچیكارانی ژینگە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگە ژمارەیەك چەكی ڕاوچی دەستی بەسەر داگیراوە و ژمارەیەك ڕاوچی دەستگیركران و پەڕاوی لێكۆلینەوەیان بۆ كراوە”.
هەروەك پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆرانیش، بەردەوام هاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، كە خۆیان بە دووربگرن لە ڕاوكردنی ئاژەڵ و پەلەوەری كێوی، بە پێچەوانە ڕووبەڕووی سزای توندی نایاسایی دەبنەوە.

































































