فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە دوایین چاوپێكەوتنیدا، هەڕەشەکی نوێی ئەمەریکا لە عێراق ئاشکرا دەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە ئاماژەكان بۆ نزیکبوونەوەی کاتی گورزی سەربازی ئەو وڵاتە لە میلیشیا شیعەکانی سەر بە ئێران لە عێراق دەکرێت.
فوئاد حسێن، لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبییە، ئاماژەی بەوە کرد ” ئێستا گروپە چەكدارەكان ڕۆڵێکی بەرچاو لەناو پەرلەماندا دەگێڕن، لە كاتێكدا واشنتن بەشداریان لەحکومەتدا ڕەتدەکاتەوە”.
مانگی رابردوو ئەمەریکا هۆشداری بە حکومەتی عێراق دا لە کاتی هێرشی ئیسرائیلدا بۆ سەر حزبوڵای لوبنان لە هەر جوڵەیەکی میشلیشا شیعەکانی عێراق، ئەوا رووبەڕووی هێرشی تووند دەبنەوە.
































































