بەیانی رۆژی چوار شەممە ١٧ ی کانوونی یەکەم زێڕ لەسەر ئاستی جیهان نرخێکی نوێی بەراورد بە دوێنێ تۆمار کرد، نرخی ئۆنسەیەک بە ٤ هەزارو ٣٣٣ دۆلار، دوێنی بە ٤ هەزارو ٢٨٠ دۆلار بوو. یەک ئۆنسەیەک ٣١،١٠٠ گرامە، یەم مسقاڵ ٥ گرامە، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤١ هەزارو ٦٥٠ دینار خەمڵێنراوە.
نرخی جۆرەکانی زێر بەمشێوەیەیە:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢٤ بە ٩٨٧ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٩٧٨ هەزار دینار بوو.
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری ٢٢ بە ٩٠٤ هەزار دینارە، دوێنی بە ٩١١هەزار دینار بوو.
نرخی یەک مسقاڵێک زێڕی عەیار ٢١ بە ٨٦٣ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٨٥٦ هەزار دینار بوو.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیاری ١٨ بە ٧٤٠ هەزار دینارە، دوێنێ بە ٧٣٤ هەزار دینار بوو.































































