كوڕی سیاسەتمەدارێكی عێراقی ئاشكرای دەكات كە بافڵ تاڵەبانی بەربژێر بووە بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق، بەڵام لە لایەن عەرەبە شیعەكانەوە رەت كراوەتەوە.
یەزن مشعان جبووری، ئەمینداری گشتیی حزبی نیشتمان، ئاماژەی بەوە كرد كە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ویستی ئەوەی هەبووە ببێتە سەركۆماری عێراق و هەوڵیشی بۆ داوە.
یەزن لە كەناڵی (العهد)ی سەر بە میلیشیاكانەوە ئاشكرای كردووە كە تەنانەت قەیس خەزعەلیش پشتیوانیی لە بافڵ تاڵەبانی نەكردووە، هەرچەندە گوتوویەتی: ”بافڵ تاڵەبانی فوول مواسەفاتە، بەڵام عەرەبی نازانێ و بۆ سەركۆمار نابێت.“
یەزن مشعان جبووری لە زاری سەركردەیەكی عێراقییەوە دەیگێڕێتەوە كە بافڵ تاڵەبانی بە سەركردە عێراقییەكەی گوتووە: ”من كوڕی جەلال تاڵەبانیم، بۆچی رەزامەند نین ببم بە سەركۆماری عێراق؟“ لە بەرامبەریشدا سەركردە عێراقییەكە وەڵامی داوەتەوە و گوتوویەتی: ”جەلال تاڵەبانی بە عێراقی قسەی دەكرد، عێراقییەكی پەتی، تۆ ناتوانیت بە عەرەبی قسە بكەیت و كوردیەكەشت زۆر باش نییە، لە بەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی گوتویەتی، بە ئینگلیزی قسەدەكەم، ئەویش پێی گوتووە: بیهێنە پێش چاوی خۆت سەرۆكێكی كوردی عێراقی، لە كۆمكاری عەرەبی بە زمانی ئینگلیزی وتار بدات، قورسە.“

































































