مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە هێرشێكی چەكداری لە پارێزگای كرمانی باشووری ئێران، سێ پۆلیس كوژران .
ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی بڵاوی كردەوە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی 12ـی 2025، لە سەر ڕێگای زاهیدان – فەهرەج لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراو هێرش كراوەتە سەر بنكەیەكی پشكنین و چاوەدێری هێزەكانی پۆلیس،”
هەر بە پێی راپۆرتی ئاژانسەكە، لەو هێرشەدا سێ پۆلیس و كەسێكی سڤیل كوژراون .

































































