زاری كرمانجی :
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە، درێژەپێدانی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە مەکتەبی سیاسیی پارتی، لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.
بهپێی زانیارییهكان هۆشیار زێباری، ئهندامی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسی، سەرۆکایەتیی شاندی پارتی دەکات؛ قوباد تاڵەبانیش، سەرۆکایەتیی شاندەکەی یەکێتی دەکات.


































































