شەهلا سۆفی- زار كرمانجی:
بە دڵنیاییەوە كاتێك خاولی حەمام بەكاردەهێنیت كە جەستەت لە پاكترین حاڵەتدایە، بۆیە تاكە شتێك كە ناتەوێت بچیتە ناو جەستەتەوە بەكتریا و پیسییە.
خاولی حەمام پێویستە دوای هەر سێ چوار بەكارهێنانێك بیشۆیت. ئەگەر هەموو ڕۆژێك ئەم خاولیانە بەكار دەهێنیت باشتر وایە هەفتانە خشتەی شوشتنیان هەبێت. هەركاتێك هەستت كرد خاولی بۆنی ناخۆشی هەبوو یاخود زبر بوو پەڵەی پیوە بوو پێویستی بە شووشتنە.
لە شوشتن گرنگتر ئەوەیە كە ئەم خاولیانە لە هەوای كراوە و تیشكی خۆردا دوای هەر حەمام كردنێك وشك بكەیتەوە. هەروەها ئەو خاولیانەی لە كاتی وەرزشكردندا بەكاردەهێنرێن پێویستە دوای هەر بەكارهێنانێك بشۆردرێت.

































































