شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
كۆمپانیایەكی چینی تایبەت بە كەلوپەلی ناوماڵ، پەردەی لەسەر یەكەم ڕۆبۆتی “سوپەر مرۆڤ” لە جیهاندا لادا، كە بە تایە و شەش قۆڵ دروست كراوە. ڕۆبۆتەكە بە شێوەیەك دروستكراوە كە تواناكانی زیاترن لە توانای مرۆڤ و سەر و جەستەی MIRO U وەك ڕۆبۆتێكی ئاسایی مرۆڤ وایە، بەڵام بە پێچەوانەی هەموو ئەو مۆدێلانەی تا ئێستا ناسێنراون، بە ٦ قۆڵی ڕۆبۆتی تەواو چالاك تەیار كراوە كە دەتوانێت ٣ ئەركی سەربەخۆ لە یەك كاتدا ئەنجام بدات.
تایبەتمەندییە گرنگەكانی تری ئەم ڕۆبۆتە بریتین لە سیستەمی بەرزكردنەوەی ڕاست و توانای خولانەوەی ٣٦٠ پلە و شاسی تایە. ئەم تایبەتمەندیانە ڕێگە بە ڕۆبۆتەكە دەدەن كە خێراتر و بە تێچووی كەمتر بە دەوری ژینگەی كارگەكەدا بجوڵێت.
بە گوتەی وی چانگ، جێگری سەرۆكی باڵا و بەرپرسی تەكنەلۆژیای كۆمپانیا چینییەكە، ئەندامەكانی خوارەوەی ڕۆبۆتەكە بۆ جوڵاندن و بەرزكردنەوەی بەشە قورسەكان بەكاردێت، لە هەمان كاتدا قۆڵەكانیشە ئەركی ئاسانترە بۆ كۆكردنەوە و گرتنی وردی پارچەكان بەكار دەهێت.
































































