زاری كرمانجی-بارزان
دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەشت مانگ بەسەر خنكانی م. ئاڤێستا یوسف بەرزنجی لە ڕووبارێكی دەڤەری بارزان، شەوی ڕابردوو 14-12-2025 لە زێیی گەورە بە دووری زیاتر لە 100 كیلۆمەتر لەو شوێنەی خنكابوو تەرمەكەی دۆزرایەوە.
لەسەر داواكاری یوسف بەرزنجی و خانەوادەكەی داواكارا تەرمی مامۆستا ئاڤێستا لە گۆڕستانی بارزان بەخاكپسپێرن، وەك وەفایەك بۆ خەڵكی دەڤەرەكە لە هەمبەر پەرۆشەی و گەڕانی بەردەوامیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی كچەكەیان لەكاتی خنكانییەوە تا ئێستا”.
لە بارزان داواكارییە كەیان قبول كراو دەستكرا بە لێدانی گۆڕی لە گۆڕستانی بارزان بەمەبەستی بە خاكسپاردنی.


































































