زاری كرمانجی-سۆران
پزیشكی روسی ئەندریە برۆدیۆس زانای بواری بەرگری لەش ئاشکرایکردوە، هەنار رێگە لە بەرەوپێشچوونی گرێ شێرپەنجەییەکان دەگرێت.
ئەو زانا روسییە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکردوە، هەنار کاریگەرترین میوەیە بۆ بەدووربوون لە شێرپەنجە، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی “وکالە الانباو العراقیە”دا باسکراوە.
ئەمەش بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر ماددەی فلافۆنویدی تێدایە کە هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە و یارمەتی دەرە بۆ کەمکردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان.
١٠٠ گرام لە هەنار ٪٧٠ی پێویستی جەستە بۆ پێکهاتەی فلافۆنوید دابین دەکات، واتە خواردنی ١٥٠ گرام هەنار بەسە بۆئەوەی بڕی پێویستی ئەو پێکهاتەیە بۆ جەستە دابین بکات.































































