زاری كرمانجی – سۆران :
فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی، لە هەڤپەیڤینێكی لەگەڵ كەناڵێكی عێراقیی ئاشكرای دەكات كە پەیامی ئەمریكا ئەوەیە نابێت هیچ كەسێك لەوانەی گرووپی چەكداریان هەیە پۆستی وەزارەتێكی سیادی وەربگرن.
عەبدولڕەحمان جەزائیری، فەرماندەی حەشدی شەعبی لە وەزارەتی بەرگری عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی ڕەشید ڕایدەگەیەنێت “مەرجی ئەمریكا ئەوەیە هەر كەسێك گرووپی چەكداری هەبێت، نابێت پۆستی وەزیر وەربگرێت.”
دەشڵێت “ئێمە ڕێكەوتووین لەناو خۆماندا لەگەڵ سوننە و كورد بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی ئەمریكا.”
جەزائیری جەخت لەوەش دەكاتەوە “لەبەر ئەوەی دامەزراوەی حەشدی شەعبی و دامەزراوە سەربازییەكان بپارێزین دەبێت هەندێك سازش بۆ ئەمریكا بكەین.”































































