ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، به‌پێی ده‌ستوور كاته‌كانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقی دیاری كرد.
به‌پێی نووسراوێكی سه‌نته‌ری ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق تێیدا هاتووه:
یه‌كه‌م/ له 14ی 12ی 2025، تاوه‌كوو 15 رۆژ، سه‌رۆك و جێگرانی په‌رله‌مانی عێراق، به‌پێی ماده‌ی 54ی ده‌ستوور هه‌ڵبژێردرێن.
دووه‌م/ له رۆژی یه‌كه‌م دانیشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگرانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، له ماوه‌ی 30 رۆژدا، به‌پێی ماده‌ی 72/ دووه‌م ب له ده‌ستووری عێراق، سهركۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت.
سێیه‌م/ له‌و رۆژه‌ی كه سه‌رۆكۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت، له ماوه‌ی 15 رۆژدا و به‌پێی ماده‌ی 76/ یه‌كه‌م له ده‌ستوور سه‌رۆكوه‌زیران دیاری ده‌كرێت.
چواره‌م/ له‌و رۆژه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران ته‌كلیف ده‌كرێ، له ماوه‌ی 30 رۆژدا، به‌پێی ماده‌ی 76/ دووه‌م له ده‌ستوور حكوومه‌تی نوێ ههڵدهبدژێردرێت.
له 11ی 11ی 2025، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه چوو و بڕیاره به‌پێی ده‌ستوور له رۆژانی داهاتوودا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بكرێت.


































































