زاری كرمانجی – سۆران :
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند “بڕی 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆ ئامادەیە و لیستی مووچەی مانگی 12ـش لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕادەستی بەغدا دەكرێت.”
ئەمڕۆ دووشەممە، 15ـی كانوونی یەكەمی 2025، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند، بڕی 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆ ئامادەیە، بەڵام چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەن تا دەست بە ڕێكارە ئیدارییەكانی ناردنی مووچەی مانگی 10 بكات؛ كە كردیان، ڕاستەوخۆ پارەكە دەخەنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
لەبارەی لیستی مووچەی مانگی 12، هەمان سەرچاوە گوتی: “لیستەكە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕەوانەی بەغدا دەكرێت.”


































































