زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنماییەکاندا هەشت پۆست لە زانکۆی سۆران ڕادەگەێنێت، جاهەر کەسێک ئارەزوی هەیە و مەرجەکانی تێدا بەرجەستەیە دەتوانێت لە ماوەی دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەی پێشکەش بکات، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
پۆستەکان:
١- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی.
٢- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی.
٣- یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان.
٤- ڕاگری فاکەڵتی زانست.
٥- ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری.
٦- ڕاگری فاکەڵتی پەروەردە.
٧- ڕاگری فاکەڵتی یاساو زانستە سیاسیەکان و بەڕێوەبردن.
٨- ڕاگری فاکەڵتی ئاداب.
مەرجەکان:
- هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت.
- نازناوی زانستی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتی زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینیەکان: - ئەو بەڕێزەی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەی کاری خۆی پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنی زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی کە پۆستەکەی وەردەگرێت.
- زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای بواری خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی هەلی زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
- پێویستە خوازیار (C.V) و پوختەی ڕاژە و یەکەمین فەرمانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی و لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکانی و کارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی پێشکەش بکات.
- پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسندکرابێت.
- پێویستە پێشکەشکار تەنها داواکاری بۆ یەک پۆست پێشکەش بکات.
- هەر بەڕێزێک ئارەزوی هەیەو مەرجەکانی سەرەوەی تێدا بەدی دەکرێت دەتوانێ (C.V) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ لە ئەمڕۆوە یەکشەممە رێکەوتی (2025/12/14) تاکو (2025/12/24) لەم بەستەرەی خوارەوە پڕ بکاتەوەو ڕەوانی بکات.
https://forms.gle/DfRR9quvibTMp9aQA

































































