کەشناسی عێراق وردەکاریی بارودۆخی کەشوهەوای سەرتاسەری وڵاتی لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاودەکاتەوە و هۆشداری دەدت بە هاوڵاتیان و دەڵێت” بارانبارین تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت”.
لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی کەشناسی عێراق ئاشکرای دەکات کە ئەمڕۆ” کەش و هەوا لە ژمارەیەک ناوچەدا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ چڕی بارانبارین جیاواز دەبێت، کە ڕەنگە هەندێکجار ببێتە هۆی هەورە تریشقە بەتایبەت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و بەشێکی باکوری وڵات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەوا کە کاریگەری لەسەر وڵات دروستکردووە، پلەکانی گەرما لە هەندێک ناوچەدا کەمێک دادەبەزن، لەکاتێکدا خێرایی با سووک بۆ مامناوەند دەبێت.
دەستەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات ” بەدواداچوون بۆ نوێکارییەکانی کەشناسی بکەن و ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگرنەبەر، بەتایبەتی لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان و ئەو ناوچانەی کە ئاوی بارانیان زۆرە”.































































