زاری كرمانجی-سۆران
سەرەڕایی شەپۆلی باران و بەفر بارین و سەرماو سۆڵە نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران ڕووی لە دابەزین كردووە.
مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆش لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە ئێستادا نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕ ڕووی لە دابەزین كردووە، دوو جۆرە نەوتیش لامان دەفرۆشرێت نرخی باشەكەی بەرمیلی بە 175 هەزار دینارە، ئەوەی دیكەش بەرمیلی بە 170 هەزار دینارە”.
ئۆمەراوەیی ئاشكراشی دەكات: “ئەگەرچی لە چەند هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوتی سپی لە بازاڕ بە شێوەیەكی بەرچاو لە بەرزبوونەوە بوو، بەڵام لەم ڕۆژانە جارێكی دیكە ڕووی لە دابەزین كردووە.































































