مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هێزەكانی سووریای دیموكرات، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند بۆ گواستنەوەی شەڕ دژی تیرۆر لە تەواو خاكی سووریا.
فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بە توندی سەركۆنەی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر سەربازانی ئەمریكا لە سووریا كرد و ڕاشگەیاند “هاوبەشی تەواو لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووپات دەكەینەوە.”
لە ڕاگەیاندراوەكەی هەسەدە هاتووە “ڕێگە بە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان نادەین، جارێكی دیكە ڕیزەكانیان ڕێكبخەنەوە و هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەكە و جیهان بكەن.”
دەشڵێت “وەڵامدانەوەكە یەكلاكەرەوە و ڕاستەوخۆ دەبێت دژی ئەوانەی بەرپرسن لەم هێرشە و ئەوانەی پاڵپشتییان دەكەن.”
هەسەدە جەخت لەوەش دەكاتەوە “ئامادەیی تەواوی خۆمان ڕادەگەیەنین شەڕ بگوازینەوە بۆ هەر شوێنێك لە چوارچێوەی خاكی سووریادا.”
دوێنێ شەممە 13ـى كانوونی یەكەمی 2025، لە بۆسەیەكدا دوو ئەندامی خزمەتگوزاری سەربازی ئەمریكی و كەسێكی مەدەنی ئەمریكی كوژران و سێ سەربازی تریش برینداربوون .

































































