نووسینی: فاتیمە ئەنوەر سیس
ڕۆمانی (دایک) لە نووسینی مەکسیم گۆرکییە، کەریم حیسامی وەرگێڕانی بۆ کردووە، چاپی سێیەم لەساڵی ٢٠٠٧، لە ٣٣٢ لاپەڕە پێکدێت.
پێشەکی:
ڕۆمان(دایک)شاکارێکی مەزنی ئەدەبی جیهانییە، لەساڵی (١٩٠٦) لەلایەن نووسەری ڕووسی(مەکسیم گۆرکی) نووسراوە. یەکێکە لە بەرهەمە گرنگەکانی ئەدەبیاتی واقیعی سۆسیالیستیە. ئەم ڕۆمانە وێنەیەکی ڕاستەقینە لە ژیانی چینی کرێکار لە ڕووسیای سەرەتای سەدەی بیستەمدا پێشکەش دەکات و باس لە هەستانەوە و خەباتی چینایەتی دەکات.
کەریم حیسامی، وەک یەکێک لە وەڕگێڕانی بەتوانای کوردی، ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە گەیاندنی ئەدەبیاتی جیهانی بۆ خوێنەری کوردی. وەڕگێڕانەکانی لە ڕووسییەوە بۆ کوردی پردێکی گرنگە لە نێوان دوو کلتوری جیاواز.
کارەکتەرە سەرەکییەکان ناو ڕۆمانەکە:
پێلاگێیا نیلۆڤنا (دایک): کارەکتەری سەرەکی و سیمبولی گۆڕانکاری. ئەو لە ژنێکی ترسنۆک و کوێرانەی ملکەچ دەبێتە شۆڕشگێرێکی ئاگادار و بەهێز.
پاڤێڵ: کوڕی دایک کە ڕێبەرێکی کرێکارانە و لدایکی دەکاتە کەسێکی چالاک و هاوکار.
ئەندرێی: هاوڕێی پاڤێڵ و یارمەتیدەری دایکە لە گەشەی هزری و سیاسیدا.
کورتەی چیڕۆکە:
جیڕۆکەکە باسی پێلاگێیا نیلۆڤنا دەکات، ژنێکی هەژار و دایكیك كه له ژیانێکی سەخت و زۆرداریدا دەژی. مێردەكەی کەسێکی سەرخۆش وتوندوتیژە، نموونەی کەسێکی دڵرەق و ستەمکاربوو،كاتیّك مێردەکەی دەمرێت، كوڕەكەی پاڤێل تاقە ئومێدی پێلاگێیا بوو، پاڤێل دەست دەکات به كاركردن له كارگەیەک.
پاڤێڵ بەهۆی ناعەدالەتی ودابەزینی كریكارانەوە، بەشداری له بزووتنەوەی سۆسالیستی دەکات. ئەو دەست دەکات به خویندنەوە وهۆشیارکردنەوەی و كرێکارەکانی دیكه. پێلاگێیا دایکێکی نموونەیی و قوتا بخانەیەکی ڕۆشنبیری وپەروەردەیی بوو له پێگەیاندنی پاڤێڵ. ئەو دایكە بەردەوام هانی پاڤێڵی كوڕی دەدا بخوێنێتەوە و كاربکات و لەگەڵ موعاناتی خەڵکبێت ویارمه تییان بدات وپشتیوانی كریكاران بكات و هۆشیارییان بدات و له هەوەڵدان نەوەستێ تا دەگات به ئاواتەکانی.
دایكی له سەرەتادا دەترسێت بو كوڕەکەی، بەڵام بەهێواشی دەست دەکات به تێگەیشتن له بانگەشەی كوڕەکەی و دەبێتە هاوڕێی ئەو لەو خەباتەدا.
كاتیك پاڤێڵ دەستبەسەر دەکرێت، دایكی گۆڕانکارییەکی گەورەی بەسەردا دێت. ئەو له ژنێکی ترسنۆک و بێدەنگ دەبێتە خەباتکەرێکی ئازا. دوای دادگاییکردنی كوڕەکەی، دایك بریاڕدەدات بەردەوام بێت لە ڕێگای کوڕەکەی بەڵگەنامەکانی سیاسی دابەش دەکات.
له كۆتاییدا، دایك له كاتی دابه شكردنی بەڵگەنامەکاندا دەستبەسەر دەکرێت وله دەستی پۆلیسەوە لێدانی توند دەخوات، بەڵام تەنانەت لەو ساتانەشدا بەردەوام دەبێت له هاواریکردن هەڵدێتەوە گیانی كەسانی سەرکوتکراو، پێلاگێیا دەبێتە دایكێکی نموونەیی چاونەترس و خۆڕاگر، نە هەڕەش ونە ئەشکەنجەدا و زیندان، هیج شتێک سڵی پێ ناکاتەوە له پڕنسیپی مرۆڤایەتی و بەهاکانی ژیان .
بابەتە سەرەکییەکان ناو ڕۆمانەکە
١. گۆڕان و هەستانەوە
ڕۆمانەکە باس لە گۆڕانی کەسایەتی دایک دەکات، کە نمونەیەکە بۆ گۆڕانی کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانەش تەنها لە ڕێگەی خوێندنەوە و هزرکردنەوە و خەباتی ڕاستەوخۆوە دێت.
٢. خەباتی چینایەتی
گۆرکی وێنەی ناعەداڵەتی کۆمەڵایەتی و دەرئەنجامەکانی لەسەر ژیانی کرێکاران دەکێشێت. ئەم ڕۆمانە دەنگی چینی کرێکارە و داوای مافەکانیان دەکات.
٣. هێزی دایکانە
سیمبولی دایک لەم ڕۆمانەدا تەنها مایە و باوکی مناڵ نییە، بەڵکو سیمبولی خاک و نەتەوە و گەلە کە دەتوانێت بزاڤێت و بگۆڕێت.
٤. ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگا
ڕۆمانەکە ڕۆڵی گرنگی ژن لە خەباتی کۆمەڵایەتی دەردەخات و دەریدەخات کە ژن دەتوانێت ببێتە هێزێکی گۆڕانکاری.
شێوازی نووسین
گۆرکی بە شێوازێکی واقیعی و ڕاشکاوانە دۆخی ژیانی کرێکاران وەسف دەکات. زمانی ساکار و ڕاستەوخۆیە و دوور لە خەیاڵپەروەری. ئەم شێوازەش یارمەتی دەدات کە خوێنەر هەست بە ڕاستی و دروستی چیرۆکەکە بکات.
لە کۆتایی
ڕۆمانی “دایک” بەرهەمێکی بێ وێنەیە کە تێکەڵەیەکە لە چیرۆکی کەسی و کۆمەڵایەتی. مەکسیم گۆرکی لە ڕێگەی ئەم ڕۆمانەوە توانیویەتی دەنگی بێدەنگان بگەیەنێت و پیشان بدات کە گۆڕانکاری لە دڵی هەموو مرۆڤێکدا دەتوانێت ڕوو بدات، تەنانەت لە بێهێزترین و ترسنۆکترینیان. ئەم بەرهەمە هەتا ئێستاش گرنگە و پەیامەکەی هەر بەهێز و کاریگەرە.

































































