محەممەد مەحموود- سۆران :
شارەزایەکی بواری کەشناسی هۆشداری دەدات لە دروست بوونی تەم و مژێکی چڕو داوا لە شۆفێران دەکات رێنماییەکانی هاتوو چۆ لە بەر چاو بگرن و مەودای بینین کەمتر دەبێت لە 500 مەتر.
هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند” درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی بەرەبەیان شەممە لەسەر یەکەشەممە بەهۆی بارینی بارانێکی زۆر لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم و بەرزبوونەوەی شێ و ڕێژەی لەهەوادا دابەزینی پلەکانی گەرما لەهەولێر و دهۆک و ئیدارەکانی سۆران و زاخۆ و ڕاپەرین، لە گەڵ موسڵ و کەرکوک و سلێمانی و بەشێک لەناوچەکانی هەڵەبجەو گەرمیان تەمێکی چڕسەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پێویستە شۆفێرانی هێڵەکانی دەرەوە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆبن خێرایی یان کەمبکەنەوە چونکە چڕی تەمەکە زۆردەبێت مەودای بینین بۆ کەمتر لە (500)مەترکەمتردەبێتەوە، بۆیە پێویسته شۆفێران بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و سەرنشینان بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە بکەن.
































































