یوسف ڕاجی، وەزیری دەرەوەی لوبنان، ڕۆژی هەینی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە قەتەر، سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە “سەرچاوەی ناسەقامگیری” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسف کرد و ڕۆڵی تارانی لە لوبنان و ناوچەکە بە “زۆر نەرێنی” زانی. جەختیشی لەوە کردەوە کە حکوومەتی ئێستای لوبنان کە ئاراستەیەکی ڕوونی لایەنگری ڕۆژئاوای هەیە، دەرگای وتووێژی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بە تەواوی داخستووە، بەڵکو ئەو جۆرە وتووێژە تەنیا لەو کاتەدا مومکین دەبێت کە تاران پشتیوانی دارایی خۆی بۆ “رێکخراوێکی نایاسایی” لە لوبنان بوەستێنێت و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکە ڕابگرێت، زاراوەیەک کە بە ڕوونی ئاماژەیە بۆ حیزبوڵڵا.

































































