سکرتێری هێزە چەکدارەکانی بەریتانیا دەڵێت وڵاتەکەی “بەخێرایی پەرە بە پلانەکانی دەدات” بۆ ئەوەی هەموو وڵاتەکە بۆ ئەگەری شەڕ ئامادە بکات.
ئال کارنێس، وەزیری هێزە چەکدارەکان هۆشداری داوە لە بوونی “سێبەری شەڕ” لە بەر دەرگای ئەوروپا، بە ئاماژەدان بە زیادبوونی زیاتر لە 50%ی چالاکی هەواڵگری دوژمنکارانە دژی بەریتانیا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا.
کارنێس بە جەختکردنەوە لەسەر ئەو ڕۆڵەی کە دەبێت خەڵکی مەدەنی بیگێڕن لە ململانێیەکی گەورەدا، گووتی کە سوپاکان، هێزی دەریایی و هێزە ئاسمانییەکان وەڵامی قەیرانەکان دەدەنەوە، بەڵام “کۆمەڵگە و پیشەسازی و ئابوورییەکان لە شەڕەکاندا سەردەکەون”.
گووتیشی: سێبەری شەڕ دیسانەوە لە دەرگای ئەوروپا دەدات، ئەوە راستییەكە، دەبێت ئامادەبین بۆ بەرگری كردن لەم وڵاتە.
ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە مارک ڕوت سکرتێری گشتی ناتۆ ڕۆژی پێنجشەممە بە هاوپەیمانەکانی ڕاگەیاند کە ئەوروپا دەبێت خۆی ئامادە بکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا بە قەبارەیەک کە ” باب و باپیرانمان بەرگەیان گرتووە”.

































































