وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ كەلوپەل و دەرمانی زۆری تەندروستی بۆ چەمچەماڵ دەبەم.
ئەمڕۆ شەموو 13ـی كانوونی یەكەم، دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، قسەی بۆ ماڵپەڕی “وشە” كردووە و راگەیاندووە ” ئەمڕۆ كەلوپەل و دەرمانی زۆری تەندروستی بۆ چەمچەماڵ دەبەم”.
وەزیری تەندروستی زیاتر روونیكردۆتەوە” دوای سەردانیمان و زانینی پێداویستییەكان، ئەمڕۆ كۆمەڵێك پێداویستیی پزیشكی دەگەیەنینە نەخۆشخانەكانی ئەو سنوورە، ئەوەش بۆ خزمەتی هاووڵاتییانە”.
پێنج رۆژ پێش ئێستا، لافاو سنووری چەمچەماڵ و دەووڕوبەری گرتەوە و زیانێكی زۆری بە سنوورەكە گەیاند.

































































