مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕاگەیاند ڕۆبێرت پالادینۆ (كونسوڵی پێشووی ئەمریكا لە هەولێر) كراوەتە بەرپرسی باڵای نووسینگەی وەزارەتەكە بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیاندراوێكی دا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاوكراوەتەوە، ئاشكرای دەكات كە ڕۆبێرت پالادینۆ كراوەتە بەرپرسی باڵای نووسینگەی وەزارەتەكە بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوكات گریگۆری لۆگێرفۆی وەك جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بە وەكالەت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاری كردووە.
لە ڕاگەیێندراوەكە ئەوەش هاتووە “هەر دوو بەرپرس بە هاوبەشی كار دەكەن بۆ پێشبردنی پلان و ئەجێندای سەرۆكی ئەمریكا كە بریتییە لە ” ئەمریكا بەر لە هەموو شتێك”، ئەوەش لە ڕێگەی بەهێزكردنی هاوبەشییە ناوچەیییەكان، زیادكردنی وەبەرهێنانی ئابووری و، پاڵپشتیكردنی پلانە 20 خاڵییەكەی ترەمپ تایبەت بە ئاشتیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.”

































































