زاری كرمانجی – بە گوێرەی هەواڵێكی سكای نیوزی عەرەبی، سەرچاوە سیاسییەكانی عێراق دووپاتیان كردۆتەوە كە هێزەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی، شەوی ڕابردوو، كۆبوونەوەیەكیان ئەنجام داوەو كە تێیدا پابەندبوونیان بە محەمەد شیعە سودانی، كاندیدی خۆیان بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی داهاتوو، پشتڕاستكردەوە، كە بە توندی لەلایەن ڕەوتی سەدرییەكانەوە ڕەتدەكرێتەوە.
كەسایەتی محەممەد شیعە سودانی، خاڵی سەرەكی ناكۆكی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدرە، چونكە لایەنگرانی رەوتی سەدر پێیان وایە سەرۆكوەزیرانی پێشنیازكراو سەر بە نوری مالیكییە كە دیارترین نەیاری موقتەدا سەدرە.
ئەم پێشهاتە دوای ڕۆژانی سەخت دێت لە عێراقدا، كە لەو ماوەیەدا پێكدادان لەو وڵاتە لە نێوان ڕەوتی سەدری و چوارچێوەی هەماهەنگیدا سەریهەڵدا، كە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوون و وڵاتەكەی خستە لێواری شەڕی ناوخۆ.