وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌واڵێكی خۆش به‌و كه‌سانه ده‌دات، كه له لافاوه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند بوون و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانیان لێ ون بوو.
د. هێمن میرانی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، داوا له زه‌ره‌رمه‌ندانی لافاوه‌كه ده‌كه‌ین، له‌كاتی خۆتۆماركردن له ناوه‌ندی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان ورده‌كاری ون بوونی به‌ڵگه‌نامه‌كانیان باس بكه‌ن، تا به زووترین كات تیمه‌كان هاوكار و كار ئاسانیان بن له دووباره ده‌رهێنانه‌وه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه کارتی نیشتیمانی و پاسپۆرت و مۆڵەتی شۆفێری و ساڵیانەی ئۆتۆمبێلییان لێ ون بووه، پێویسته به زووترین كات ناوی خۆیان له پۆلیسی ون بووه‌كان تۆمار بكه‌ن و رێككاره‌كان بگرنه به‌ر تا تیمه‌كان هاوكار و كارئاسانییان بن بۆ دووباره ده‌رهێنانه‌وه و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان.

































































