جۆشوا هاریس رێكخه‌رى كاروبارى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق لە لێدوانێكى دا ڕایگەیاند: به‌هێز و به‌خێراییه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له هه‌ولێر و به‌غدا كار ده‌كه‌ین بۆ به‌هێزكردنى سیسته‌مێكى به‌رگریى كه بتوانێ پارێزگارى له ژێرخانه گرنگه‌كان بكات و رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێران و بریكاره‌كانى ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها هاریس ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى ئه‌و دیارده‌یه ببنه‌وه، كه میلیشیاكان سامانى عێراق تاڵان ده‌كه‌ن و به ناڕه‌وا پاره به ئێران ده‌ده‌ن.


































































